لە بازاڕی هەولێر ئاگرێك كەوتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایدەگەیەنێـت، كەمێك پێش ئێستا ئاگر لە كۆگایەكی بازاڕی شێخەڵڵا لە شاری هەولێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

نەقیب سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە كۆگایەكی بازاڕی شێخەڵڵا كەوتووەتەوە كە كۆگاكە تایبەت بووە بە جوانكاری و بۆنی سپرای تێدا بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “لە ئێستادا تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەدان و ڕووداوەكەش تەنها زیانی ماددی هەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵباریندا بڵاودەکاتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن تاوەکو…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەبێتە هاوسەرۆكی هاوپەیمانیی پێشكەوتنخوازی 119 حزبی جیهانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک یەکێک لە سەرکردەکانی پارتە هاوپەیمانییە پێشکەوتنخوازەکان هەڵبژێردرا و نوێنەرایەتیی تەواوی…
Total
0
Share