سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكان رایدەگەیەنێت، لە پێكنەهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك كورد زەرەرمەندی یەكەمە.
فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە پێكنەهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك كورد زەرەرمەندی یەكەمە و دواتر پێكهاتەی توركمان و هاوڵاتییان دەنگیانداوە و مافی خۆیانە كە حكومەتی خۆجێی بۆ شارەكە پێكبهێندرێت.
وتیشی، “پێكنەهێنانی حكومەتی خۆجێی وادەكات چاودێریی بەسەر كاری فەرمانگەكانەوە نەبێت و مامەڵەی هاوڵاتییان وەك پێویست رایینەكرێت”.