ئەمەل جەلال: داوا لە بنکە گەشتیارییەکان دەکەم میوزیک و گۆرانی کوردی پەخش بکەن

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، “داوا لە بنکە گەشتیارییەکان دەکەم میوزیک و گۆرانی کوردی پەخش بکەن و تابلۆی هونەرمەندانی کوردستان بەکاربهێنن”.

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، گەشتوگوزار بۆ هەرێمی کوردستان سەرەڕای بایەخە ئابووریەکەی، هاوکات رەهەندێکی نیشتمانییشی هەیە و ئامرازێکی بەهێزە بۆ ئاشناکردنی گەشتیاران بە مێژوو، شوناس، فەرهەنگ و کولتوری کوردستان.

دەشڵێت، میوزیک و تابلۆ رۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە ناساندنی بەهاکانی نەتەوە و فەرهەنگ و داب و نەریتی وڵاتێک بە گەشتیاران، میوزیک، بە ریتمی ناوازە و هۆنراوە و ئاوازی رەسەنی کوردیەوە دەکرێت ببێتە پردێک بۆ بەیەکەوە بەستنەوەی رۆحیەت و هەستی گەشتیاران بە کوردستان و ئەزمونێکی لەبیرنەکراو لای گەشتیاران تۆمار بکات.

ئاماژە بەوەش دەکات، لە بەرامبەردا تابلۆکان بە شێوەیەکی بینراو نوێنەرایەتیی دیمەنە سرووشتییە دڵڕفێنەکانی وڵات و رووداوە مێژووییەکان و شوێنەوارە دێرینەکان دەکەن، دەرفەت بۆ گەشتیاران دەڕەخسێنن کە جوانی وڵات و هەمەجۆریی چالاکییەکان ببینن و زیاتر ئاشنای کوردستان بن.

ئەمەل جەلال دەڵێت، بەڵام ئەوەی جێگەی داخ و هەڵوەستە لەسەرکردنە، دوای بەدواداچوون بۆمان دەرکەووتوە کە زۆرینەی بنکە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر میوزیکی بیانی پەخش دەکەن و دیوارەکانیان بە تابلۆی هونەرمەندانی بیانی و وێنەی وڵاتانی تر رازاندووەتەوە کە ئەمەش یەکناگرێتەوە لەگەڵ ئامانجی ستراتیژیمان کە پاراستنی شوناس و فەرهەنگی نەتەوەییمانە.

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم دەڵێت، داوا لە سەرجەم بنکە گەشتیارییەکان (چێشتخانە، هۆتێل، مۆتێل…هتد) دەکەم کە بە ئەرکی نیشتمانی و مۆراڵی خۆیان هەڵبستن و ببن بە بەشێک لە پاراستنی فەرهەنگی وڵاتەکەمان لەڕێگەی زیاتر پشت بەستن بە میوزیک و گۆرانی کوردی و بەکارهێنانی تابلۆی هونەرمەندانی کوردستان گەشتیاران ئاشنا بکەن بە سرووشتی ناوازە و مێژووی پڕشنگدار و شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان.

 

بابەتی پێشتر

بەرگریی شارستانیی سلێمانی: داوامانکردووە رێگای ئەزمەڕ-گۆیژە دابخرێت

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: یەکشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانێتییەکان دەکرێت

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانێتیەکان بۆ هەڵبژاردنی…
Total
0
Share