کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: یەکشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانێتییەکان دەکرێت

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانێتیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە، بڕیارە ئەنجومەنی کۆمسیاران رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانێتییەکان بکات.

ئاشکراشیکرد، تیروپشکەکە کاتژمێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆ لە بارەگای سەرەکیی کۆمسیۆن بەڕێوەدەچێت، سەرجەم میدیاکاران و ئەو کەسانەی ئەم پرۆسەیەیان بەلاوە گرنگە دەتوانن ئامادەبن.

جومانە غەلای باسیلەوەشکرد، تیروپشکەکە بە شێوەی ئاشکرا و بە دەستی دەبێت، لە رێگەی تۆپی بچووکەوە، ژمارەکانیش لە ژمارە 100 ەوە دەستپێدەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە: سەرجەم مامۆستایانی چه‌مچه‌ماڵ سوپاس و پێزانینیان پێشكه‌شده‌كرێت

وەزیری پەروەردە، رایگەیاند، سەرجەم مامۆستایانی چه‌مچه‌ماڵ سوپاس و پێزانینیان پێشكه‌شده‌كرێت. د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند،…
Total
0
Share