بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێكهاتەی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رەنگدانەوەی خواستی دانیشتووانەكەیەتی

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پێكهاتەی نوێی ئەنجوومەنەكە نوێنەرایەتیی راستەقینەی خەڵك دەكات و رەنگدانەوەی خواستی دانیشتووانەكەیەتی.

ئەمڕۆ یەکشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە وەفدێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کرد و لەدیدارێكدا هەماهەنگیی نێوان سەرجەم لایەنەكان و یەكخستنی هەوڵەكان بۆ خزمەتكردن و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوەكرا، جەخت لە هاریكاریی زیاتر و كاری هاوبەشی هەموولایەك كرایەوە لەچوارچێوەی بەدیهێنانی داهاتوویەكی سەقامگیرتر و دووركەوتنەوە لەهەموو دەمارگیرییەك كە زیان بە دۆخی پارێزگاكە بگەیەنێت.

هەر لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، پاراستنی مافی لایەنە براوەكان لە پارێزگاكە هەنگاوێكی گرنگبوو بە ئاڕاستەی پارێزگاریكردن لەو فرەڕەنگییەی لە نەینەوا هەیە و ئەمەش زیاتر خزمەتی سەقامگیریی ناوچەكە دەكات.

وتیشی، “یەكێتی پشتیوانیی هەر هەوڵێك دەكات كە ئامانجەكەی خزمەتكردنی خەڵك و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە بێت”.

ئاشکراشیکرد، پێكهاتەی نوێی ئەنجوومەنەكە نوێنەرایەتیی راستەقینەی خەڵك دەكات و رەنگدانەوەی خواستی دانیشتووانەكەیەتی، ئەو لێكتێگەیشتن و هەماهەنگییەی نێوان لایەنەكانیش كە بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگاكە دروستبووە مایەی خۆشحاڵییە و پشتیوانیی لێدەكەین.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: لە ئێوارەدا خێرایی با لە هەندێک ناوچە زیاددەکات

بابەتی دواتر

کەشناسێک: لە رووی کەشوهەواوە هەولێر پیسترین شاری هەموو کوردستانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا خنكا

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا لە زێی گەورە خنكا. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێك بەناوی (كاروان سیامەند…
Total
0
Share