شایستەی دارایی ئەو کەسانەی دەبنە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان ئاشکراکرا

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی دەبنە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان لە رۆژی دەنگداندا بڕی 250 هەزار دیناریان وەک شایستەی دارایی پێدەدرێت.

مەروان محەمەد بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لە 23 ی مانگەوە ناوتۆمارکردنی ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببنە کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوبووە، لەدوای وردبینیکردنی ناوەکان تیروپشکیان بۆ دەکرێت و ناوەکان رادەگەیەندرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی فەرمانبەری حکومی بن و وەک کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان کاربکەن بڕی 150 هەزار دینار و سوپاسنامەیەکیان پێدەدرێت، ئەوانەشی فەرمانبەری حکومی نەبن بڕی 250 هەزار دیناریان وەک شایستەی دارایی پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

تاوەکو ساڵی 2029 قەبارەی بازاڕی وزەی خۆری ئیماڕات بە رێژەی 35%ی ساڵانە زیاددەکات

بابەتی دواتر

تەندروستیی هەولێر رێنمایی خۆپارێزی لە هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share