ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا

 

سێ کرێکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کارکردنیان لەسەر ئامێری بەرزکەوەرە دەکەونەخوارەوە و گیانلەدەستدەدەن.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، سێ کرێکار لە باڵەخانەیەکی تەواونەکراودا کاریان کردووە، بەهۆی خێرایی با-وە لەسەر ئامێری بەرزکەرەوە کەوتوونەتەخوارەوە و دووانیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیان بەسەختی بریندارە.

کرێکارەکان خەڵکی قەرالەر نازلوی سەر بە شاری ورمێ بوون و کەسوکاری یەکترن.

هەروەها لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرێکارێکی دیکە لەسەر ئامێری بەرزکەرەوە لەکاتی کارکردندا کەوتووەتەخوارەوە و گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: لقی هەولێری بانكی ناوەندیی ئەوەندەی پارە لەبەردەستدایە دەتوانێت دوو مووچە بەیەكەوە دابەشبكات

رێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، “عێراق ئامادەكاری دەكات پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنجی خۆیان…
Total
0
Share