حەوت خووی رۆژانە بۆ باشترکردنی تەندروستیی ریخۆڵە و بەهێزکردنی مێشک

لای زۆرینەمان ئاشکرایە، ریخۆڵەکان رۆڵی گرنگ لە تەندروستیی عەقڵیمان دەگێڕێت بە شێوەیەک هەندێک کەس بە مێشکی دووەم لە جەستدا ناوی دەبەن، هەر بۆیە تەندروستبوونی ریخۆڵە و کۆئەندامی هەرس بە گشتی بە مانای تەندروستبوونی توانای مێشکمان دێت.

بۆ ئەوەی ریخۆڵەکانت بە تەندروستیی بهێڵیتەوە و توانای مێشکت بەهێزبێت پەیڕەوی ئەم خووە رۆژانەییانە بکە

-زیادکردنی خواردنی ئەو خواردنانەی ریشاڵیان تێدایە
-خواردنی دوو ژەم ماسی لە هەفتەیەکدا
-جارجار کێک و شیرینی بەبێ ترس و دڵەڕاوکێ بخۆ
-خواردنی سەوزەوات بە شێوەی رۆژانە، لایەنی کەم پێویستە رۆژانە پێنج جۆری جیاواز سەوزە بخورێت
-خواردنەوەی کوپێک تا سێ کوپ قاوە رۆژانە
-خواردنەوەی هەندێک خواردنەوەی وەک کۆمبوچا، کیمیچی، کەفیر
-پێشخستنی کاتی نانخواردنی ئێوارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 تەندروستیی سلێمانی ئاماری 12 ساڵی رابردووی شێرپەنجەی سی بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشانەوە ئاماری 12 ساڵی شێرپەنجەی جگەرەکێشانی بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە، جگەرەكێشان…
Total
0
Share