هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە

ناوەندی بەڕێوەبردنی وزەی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ وڵاتەکەیان کەمیکردووە لەماوەی هەفتەی رابردوودا.

بە گوێرەی راگەیەندراوی ناوەندەکە رێژەی نێوەندی هاوردەی ئەمریکی لەماوەی هەفتەی رابردوودا لە هەشت وڵاتی سەرەکییەوە، 5.974 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بووە و 70 هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمتر بووە لە چاو هەفتەی پێشتردا کە 6.044 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بووە.

باسی لەوەشکردووە، ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەم هەفتەیەدا 150 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە کە لە هەفتەی پێشتردا 220 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە.

زۆرترین هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا لەم هەفتەیەدا، لەلایەن کەنەداوە بووە کە 4.364 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بووە و دواتریش مەکسیک کە 355 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە و دواتریش کۆڵۆمبیا و بەرازیل و سعودیە و عێراق و نەیجیریا و ئیکوادۆر.

بابەتی پێشتر

حەیدەر عەبادی: عێراق لە بارودۆخێکی ئەمنیی سەقامگیردایە

بابەتی دواتر

حەوت خووی رۆژانە بۆ باشترکردنی تەندروستیی ریخۆڵە و بەهێزکردنی مێشک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share