حەیدەر عەبادی: عێراق لە بارودۆخێکی ئەمنیی سەقامگیردایە

سەرۆکی هاوپەیمانییەتی نەسر دەڵێت، “لە سەردەمی ئەم کابینەیەی حکومەتی عێراقدا، بارودۆخی وڵات لە رووی ئەمنییەوە بارودۆخێکی سەقامگیرە کە کاریگەری لەسەر بارودۆخی ئابوری وڵاتیش هەبووە”.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانییەتی نەسر، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بارودۆخە سەقامگیرەی لە عێراقدا بوونی هەیە کاریگەری هەبووە لەسەر هاندانی وەبەرهێنان و خێراکردنی کارەکانی پڕۆژەکان و ئەو هێڵەی کە گیراوەتەبەر کە هێڵی چاکسازییە پێویستە بەردەوام بێت.

لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانەوە عەبادی دەڵێت، بارودۆخی ئەمڕۆی عێراق لەگەڵ بارودۆخی 2014ی عێراق جیاوازییەکی زۆری هەیە، عێراق پێویستی بە هیچ هێزێک نییە لە ئەمڕۆدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی سەدر لەبارەی ڕێككەوتن لەگەڵ توركیا بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی داوای ڕوونكردنەوە دەكات

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا و سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر داوای ڕوونكردنەوە…
Total
0
Share