سایلۆی هەولێر: سبەینێ دابەشکردنی چەکی پارەی جووتیاران بەردەوامدەبێت

سایلۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، دابەشکردنی چەکی پارەی جووتیاران بەردەوامدەبێت و لە بانکی بەحرکە پارەکە وەردەگرن.

لە بارەی دابەشکردنی چەکی پارەی جووتیارانەوە سایلۆی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، ”سبەینێ 29ی تەمموزی 2024 دابەشکردنی چەکی پارەی جووتیاران لە زنجیرە 671 تاوەكو زنجیرە 744 بەردەوامدەبێت کە لە 14ی حوزەیرانی 2024 گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردوە و دەتوانن پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەربگرن”.

سایلۆی هەولێر جووتیارانی کۆیەش ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، ”سبەینێ دابەشکردنی چەکی پارەی جووتیاران دەستپێدەکات کە لە زنجیرە یەک تاوەكو زنجیرە 48 گەنمەکانیان رادەستی گۆرەپانی کۆیە کردووە لە سایلۆی قوشتەپە چەک وەردەگرن و پارەکانیان لە بانکی بەحرکە بۆ خەرجدەکرێت”.

پێشتریش لە 18ی تەمموزی 2024 دابەشکردنی چەکی پارەی جووتیاران لە زنجیرەی یەک تاوەکو 14 دەستیپێکرد و لە سایلۆی قوشتەپە چەکەکانیان وەرگرت.

بابەتی پێشتر

دوای دروستبوونی کێشە بەهۆی سەرپۆشەکەیەوە یاریزانێک بە کڵاوەوە بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات

بابەتی دواتر

وەزیری كۆچ: 463 ئاوارە گەڕانەوە شەنگال

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share