یاسای پاسپۆرتی دیپلۆماسی هەمواردەکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو مشتومڕەی لەبارەیەوە دروستبووە بڕگەکانی ناو یاسای پاسپۆرتی دیپلۆماسی هەموارکراوەتەوە.

محەمەد شەمەری ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەدوای ئەو مشتومڕەی لەبارەی پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی دروستبوو، لیژنەکەمان دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد و دەرکەوت ئەو دەنگۆیانە بنەمایان نییە و تەنها هەزار و 600 کەس پاسپۆرتی دیپلۆماسییان هەیە کە ئەمەش ژمارەیەکی ئاساییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە لیژنەکەمان چەند بڕگەیەکی یاساکەمان هەموار کردووەتەوە، پەسەندکردنیشی دەکەوێتە سەر تەواوی ئەندامانی ئەنجومەن لە کۆبوونەوەدا.

ئاشکراشیکرد، پێدانی پاسپۆرت بەو كەسایەتییانەی كە خزمەتی وڵاتیان كردووە بە درێژایی تەمەنیان لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکانیان ئاساییە و نابێتە هۆی زیادبوونی ژمارەی پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی: بڕێک پارە دۆزراوەتەوە هەر کەس خۆی بە خاوەنی دەزانێت سەردانمان بکات

بابەتی دواتر

کەشناسیی عێراق: لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرمی بەرزتردەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share