لیژنەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا پێكهێندراوە

بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لیژنەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا پێكهێندراوە و دەشڵێت، ” لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەكو 20ی تەمموز رۆژانە 12 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دراوە”.

ئەنوەر حەمەسەعید، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم مانگەوە رۆژانە 12 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی دراوە، بەڵام لە 20ی تەمموزەوە بەهۆی زۆربوونی خواستەوە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی دابەزیوە بۆ 10 كاتژمێر.

وتیشی، ” خواست لەسەر كارەبا بەپێی وەرزەكانی ساڵ دەگۆڕێت و پێویستە كۆمەڵێك بنەما دابنرێت بۆ دابەشكردنی بڕی كارەبا بەسەر پارێزگاكان و ناوچەكاندا، لە ئێستاشدا لیژنەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا پێكهێندراوە”.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

ئاگرێک لە کالیفۆرنیا کەوتەوە کە لەمێژووی خۆیدا هاوشێوەی نەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، “لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان”.…
Total
0
Share