دەربەندیخان.. هاوڵاتییەك مین پیایدا تەقییەوە

هاوڵاتییەك كە پیشەی شوانییە، لە سنووری دەربەندیخان لەكاتی گەڕاندنەوەی ئاژەڵەكانی مین پیایدا تەقیوەتەوە و بە سەختی بریندار بووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی شوبات، هاوڵاتییەكی بە ناوی “عەلی حاجی قادری سیارەیی” لەکاتی گەڕانەوەی ئاژەڵەکانیدا لە گوندی زارێنی ناوچەی شەمێران لە دەربەندیخان مین پیایدا تەقیوەتەوە.

بەهۆی كاریگەریی مینەكەوە، ئەو هاوڵاتییە بە سەختی برینداربووە و قاچێكی لەدەستداوە.

سەرچاوەیەك لە دەزگای مینی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “دەربەندیخان سەربە دەزگای مینی سلێمانییە، تا ئێستا لەو ڕوداوە ئاگادار نەكراوینەتەوە، دوو ئەگەر هەیە بۆ بوونی مین لە هەر جێگایەك، یان دەردەكەوێت شوێنەكە كێڵگەی مینە، یان بەهۆی باران و لافاوەوە مینەكە هاتووەتە شوێنەكە”.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، “لە ئەگەری ئاگاداركردنەوەمان ئێمە دەست بە لێكۆڵینەوەی خۆمان دەكەین”.

لای خۆیەوە سامان نادر، بەڕێوبەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەو كەسەی مینەكە پیایدا تەقیوەتەوە، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە هێندراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شار لە سلێمانی، چارەسەری بۆ كراوە و ئێستا بارودۆخی تەندروستیی جێگیرە”.

سامان نادر ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو قاچەی كە مینەكەی پێدا تەقیوەتەوە لەناو پێڵاوەكەیدا بەشێكی پێی بڕاوەتەوە نەك هەموو قاچەكە”.

وێنەی ئەو كەسەی مینەكە پیایدا تەقیوەتەوە
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی پلانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی تووشبووانی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند

ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق پلانی خۆیان بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووشبووانی منداڵان بە…
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران ڕادەگەیەنین

وەزیری پێشمەرگە پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران ڕادەگەیەنێت. شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرە قارەمانەکانی…
Total
0
Share