گوندێک بۆردومانکرا و ئاگرکەوتەوە

گوندێکی سنووری قەزای چەمچەماڵ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانکرا و زیان بە بەرهەمی جوتیاران گەیشت.

رەمەک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کاتژمێر 12:20 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ گوندی توتەقەڵ-ی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانکرا و بەو هۆیەوە ئاگرکەوتەوە.

لەبارەی زیانەکانەوە، رەمەک رەمەزان رایگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوە زیان بە بەرهەمی جوتیارانی سنوورەکە گەیشتووە.

 

 

بابەتی پێشتر

راوێژکارێکی سودانی: کارەکانی پڕۆژەی میترۆی بەغداد مانگی داهاتوو دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

كرێكارێك بەهۆی بەركەوتنی كۆمپرێسەرەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share