زیاتر لە 10 هەزار و 500 وەرزشوان بەشداریی ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکەن

بە نمایشێکی بێ وێنە پاریسی پایتەختی فەرەنسا پێشوازی لە سی و سێیەمین خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد کە زیاتر لە 10 هەزار وەرزشوان بەشداریی تێدا دەکەن.

بەپێی ئامارێکی رەسمی رێکخەرانی رێوڕەسمەکە زیاتر لە 10 هەزار و 500 وەرزشوان بەشداریی ئۆڵۆمپیادەکە دەکەن و دوو هەزار هونەرمەندیش بەشدارن لە نمایشەکدا، هاوکات 85 بەلەم و کەشتی جەنگی لەگەڵ نزیکەی 45 هەزار پۆلیس و هەزاران سەرباز بەشدارن لە پاراستنی ئامادەبووان.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پارچە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندبوو، ”هەموو شتێک ئامادەیە و چێژ لە یارییەکان وەربگرن”.

بڕیارە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە 26ی تەمموز تاوەکو 11ی ئاب میواندارyی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی 2024 دەکات و 329 مەدالیای زێڕی تێدا دەبەخشرێت.

بابەتی پێشتر

حەج و عومرەی عێراق: پشکنینی جەستەیی بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە ناویان بۆ حەجی ساڵانی داهاتوو دێتەوە

بابەتی دواتر

ئایفۆن تایبەتمەندییەکی گرنگ بۆ حاڵەتە فریاگوزارییەکان زیاد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share