ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ “خراپترین سیناریۆ” دەكەن

“بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لەبەرەوپێشچووندایە بەرەو خاڵێك كە هەموو لۆژیكێك تێدەپەڕێنێت”

هەریەك لە وەزیری بەرگریی ئەمریكا و هاوتا ئیسرائیلییەكەی تاوتوێی ڕاهێنانی سەربازی بۆ سیناریۆی لەناوبردنی دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران دەكەن، وەك ئەوەی گەورە بەرپرسێكی ئەمریكی ئاماژەی پێداوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسەكەوە، كە ناوی ئاشكرانەكراوە، وتی، لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا و بینی گانتس-ی هاوتا ئیسرائیلییەكەی بڕیارە ئەمڕۆ تاوتوێی ڕاهێنانی سەربازیی وەك ئامادەكارییەك بۆ “خراپترین سیناریۆ” بكەن، كە لەناوبردنی دامەزراوەی ئەتۆمیی ئێرانە لەحاڵەتی شكستی هەوڵە دیپلۆماسییەكان.

بەرپرسەكە وتی، “ئێمە لە تەنگژەداین، چونكە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لەبەرەوپێشچووندایە بەرەو خاڵێك كە هەموو لۆژیكێك تێدەپەڕێنێت”.

لە 25ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو جیك سۆلیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی كۆشكی سپی ڕاپۆرتێكی پێشكەشی بەرپرسانی پنتاگۆن كرد دەربارەی ژمارەیەك بژاردەی سەربازیی بەردەست بۆ زامنكردنی بەدەستنەهێنانی چەكی ئەتۆم لەلایەن ئێرانەوە.

ئەم دۆخە لەكاتێكدایە بەرپرسانی ئەمریكی و ئەوروپی پاش وتووێژەكانی هەفتەی ڕابردوو نیگەرانی خۆیان لەبارەی خواستەكانی حكومەتی تاران نیشاندا، ئەمەش گومانەكانی ڕۆژئاوای زیادكرد لەبارەی هەوڵی ئێران بۆ بەدەستهێنانی كاتی زیاتر بۆ بەرەوپێشەوە چوون لە بەرنامە ئەتۆمییەكانیدا.

هەفتەی ڕابردوو ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، ئێران دەستیكردووە بە پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیوم بەڕێژەیەك كە دەگاتە 20%.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لیل و سالزبۆرگ گه‌یشتنه‌ 16 و بایرن به‌رشلۆنه‌ی ڕه‌وانه‌ی یوروپالیگ کرد

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا تۆڕێكی قاچاخچی و ساختەكاریی ناسنامە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share