دایك و كچێك بە تۆمەتی كوشتن دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر دۆسیەی کوشتنی هاوڵاتییەک دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە دایك و كچن.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو کەسێک بە سەردان دەچێتە ماڵێک لە گەڕەکی کانێسکان، دواتر لە ماڵەکەدا لەگەڵ دوو کەسی دیكەدا دەبێتە شەڕ و دەمەقاڵێ، لە ئەنجامدا کەسەکە بەچەقۆ بە سەختی برینداردەکرێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات و، تۆمەتباران بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێن.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە و ئەنجامدانی کەشف و هێڵکاریی، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەستیانپێکرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا دوو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.

پۆلیسی سلێمانی روونیشیكردەوە، هەردوو تۆمەتبار (ن.ع.م. – أ.ج.م.) کە دایک و کچن، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

 

بابەتی پێشتر

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا خنكا

بابەتی دواتر

شوێنی دروستكردنی گەورەترین وێستگەی وزەی خۆر لە عێراق ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك زیاتر دابەزی

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخی مریشك دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ…
Total
0
Share