نرخی مریشك زیاتر دابەزی

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخی مریشك دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكاندا بە دوو هەزار و 400 دینار دەفرۆشرێت.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێلگەپەلەوەرییەكاندا بە دوو هەزار و 400 دینار دەفرۆشرێت و بە بەراورد بە پێشتر نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە و هەفتەی رابردوو یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكاندا بە دوو هەزار و 600 دینار فرۆشراوە.

راشیگەیاند، یەك كیلۆ مریشك لەسەر خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان دوو هەزار و 600 دینار دەکەوێت و خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە زەرەردان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی چەند فەرمانگەیەکەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەسەر موچەی بەڕێوبەرایەتییەکانی بەنداوەكانی هەرێم و رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. ڕونکردنەوەکانی وەزارەتی…
Total
0
Share