هێڵی ئاسمانیی عێراقی: 25 فڕۆکە لە خزمەتدان و تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەکە دەگەیەنینە 30 فڕۆکە

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی هێڵی فڕۆکەوانیی عێراقی دەڵێت، “کاتێک بەرپرسیارییەتی هێڵەکەمان وەرگرت تەنها 15 فڕۆکە لەخزمەتتدابوون، ئێستا ژمارەکە بووەتە 25 فڕۆکە و تا کۆتایی ئەمساڵ دەبێت 30 فڕۆکەی هێڵەکە لە خزمەتدابن.

مەناف عەبدولمونعیم، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵی فڕۆکەوانیی عێراقی ئاماژەی بەوەکردووە، تا کۆتایی ئەمساڵی 2024 پێنج فڕۆکەی نوێ دەخرێنەوە خزمەتکردنی هێڵی فڕۆکەوانیی عێراقی.

باسی لەوەشکردووە، لەو کاتەوەی کارگێڕی هێڵەکەمان هاتووەتە دەست 10 فڕۆکەمان گێڕاوەتەوە بۆ خزمەت لەناو هێڵەکەدا، ژمارەی ئەو فڕۆکانەش کە ماونەتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ خزمەت نۆ فڕۆکەیە لە چوارچێوەی پلانی ساڵی 2025 دا.

بابەتی پێشتر

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: کیسە نایلۆنەکان یەکێکن لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share