لەبارەی دراوی یەک ملیۆن دۆلارییەوە هۆشداریی بە هاوڵاتییان دەدرێت

بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات لەبارەی دراوی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و دەڵێت، ”بۆ فێڵکردن لە هاوڵاتییان بەکاردەهێندرێت”.

لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ”دەبێت هێزە ئەمنییەکان و چاودێرانی دارایی بەدوای ئەو کەسانەدا بگەڕێن کە بانگەشە بۆ دراوی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەکەن و رێوشوێنی یاسایی لە دژیان بگرنەبەر چونکە بۆ”بۆ فێڵکردن لە هاوڵاتییان بەکاریدەهێنن”.

جەختلەوەش دەکاتەوە، ”ئەو جۆرە دراوە لە بازاڕەکانی دراوی جیهانیدا بڵاوناکرێتەوە بەو پێیەی لەلایەن کۆمەڵەی ملیۆنێرانی ئەمریکاوە دەرچووە و بە دراوی بانکی ئەژمار ناکرێت چونکە لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە دەرنەچووە، هاوکات بەرزترین بەهای لە بازاڕدا 100 دۆلارە”.

دەشڵێت، ”لە مانگی شوباتی ساڵی 2020 بانکی ناوەندیی عێراق هۆشدارییدا لە تیراژکردنی دراوی یەک ملیۆن دۆلار چونکە بە پارە ئەژمار ناکرێت”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی دەستکاریکردنی تانکییەکی گاز دوو منداڵ سووتان

بابەتی دواتر

پەرلەمانی ئوردن هەڵوەشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا نرخی نەوت دابەزی، ئەوەش نزمترین ئاستە لەماوەی چوار مانگی رابردوودا. نرخی نەوتی خاوی…
Total
0
Share