وەزارەتی دارایی هەرێم ئاگاداری خانەنشینان دەكاتەوە كە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچكەكان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی.
وەزارەتی دارایی هەرێم ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەكەینەوە كە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچكەكان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، فۆڕمەكە تەنها ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە كە لە ژیاندا ماون و تەنها ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبكەنەوە كە پێشتر بەهیچ جۆرێك سوودمەندنەبوون لە وەرگرتنی زەوی.