لە عێراق کرێکارانی ژینگەپارێز پاداشت دەکرێن

بە بڕیارێکی محەمەد شیاع سودانی، هەموو ئەو کرێکارە ژینگەپارێزانەی لە رۆژانی ئەو پشووانەی بەهۆی گەرماوە راگەیەندرابوو کاریانکردبوو پاداشت دەکرێن.

بەپێی نووسراوێک کە لەلایەن نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دەرچووە و ئاڕاستەی پارێزگاکانی عێراق کراوە، لە هەفتەکانی رابردوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی

پلەکانی گەرماوە دوو رۆژ پشوو لە زۆرینەی پارێزگاکان راگەیەندرا، بەڵام کرێکارانی ژینگەپارێز بەردەوامبوون لە کارکردن لە گەرمادا.

داواشیکردووە، پاداشتی ئەو رۆژانەی کرێکاران بکرێتەوە کە لە پشوودا کاریان کردووە.

 

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی عەربەت - سلێمانی گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

جێگری سەرۆکی هەرێم: پارێزگاری کەرکوک بە لایەنێک داناندرێت و بە رێککەوتن دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share