جێگری سەرۆکی هەرێم: پارێزگاری کەرکوک بە لایەنێک داناندرێت و بە رێککەوتن دەکرێت

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ لایەنێک لە کەرکوک ناتوانێت بەتەنها پارێزگار دابنێت، بەڵکو بە گفتوگۆ و رێککەوتن دەبێت.

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک لە هەوڵدان بۆ ئەوەی لەسەر پرسی دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک بگەنە رێککەوتن و لایەنەکان لە کۆبوونەوەدان لەنێوان خۆیاندا.

جەختی لەوەشکردەوە، وەک یەکێتی سوورن لەسەر ئەوەی پارێزگار یەکێتی بێت و چاوەڕوانیان بگەینە رێککەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەگەیشتووەتە سلێمانی.. پارێزگاری هەولێر گەیشتنی بەنزینەكەی بەغدادی ڕاگەیاند

پارێزگاری هەولێر گەیشتنی بەنزینەكەی بەغدادی بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانیش دەڵێت، هێشتا ئەو بەنزینە نەگەیشتووەتە سلێمانی.…
Total
0
Share