بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سنووری گوندی شوکێ سەر بەناحیەی بەرزنجە ئاگرێکى بەرفراوان کەوتووەتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى بەرزنجە گەیشتنە شوێنى رووداوەکە و توانیان لەماوەیەکى کەمدا بەهاوکارى دانشتووانى گوندەکە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، زیانى ئاگرەکە 700 دۆنم پوش و پاوان رەزو باخى هاوڵاتییان بووە و هۆکارى ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە .