پارتی: گروپێك لە پەنای حەشد و بە توانای ئەوانەوە هێرشەكەی ئەنجامداوە

لۆگۆی پارتی دیموكراتی كوردستان

وتەبێژی پارتی ڕایدەگەیەنێت، گروپێك لەپەنای حەشدی شەعبی و بە ئیمكانات و ئیمتیازات و بەرگی ئەوانەوە ترسنۆكانە چەند موشەكێكیان ئاراستەی ناو شاری هەولێر كرد و دەشڵێت، بەردەوامیدان بەم شێوە مامەڵەكردنە لەگەڵ هەرێمی كوردستان ئاكامی باشی نابێت.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 16ی شوبات لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت، “گروپێكی سەرلێشێواوی لە یاسا دەرچوو، لە پەنای حەشدی شەعبی و بە ئیمكانات و ئیمتیازات و بەرگی ئەوانەوە” ترسنۆكانە چەند موشەكێكیان ئاراستەی ناو شاری هەولێر كرد.

دەشڵێت، داوا لە حكومەتی فیدراڵی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەروشیانەوە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەكەین، سەرەڕای ئیدانەكردنی ئەم كردەوە دوژمنكارانە بەپەلە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بکەن و لایەنی بەرپرسیار بەگوێرەی یاسا بەسزای پێویست بگەیەندرێت.

شەوی ڕابردوو بە 14 موشەک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر و بەشێک لە موشەکەکان لەناوچەی نیشتەجێبوون کەوتنەخوارەوە.

مەحمود محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، “بەداخەوە ئەم كردەوانە بۆ چەندەمین جارە دووبارە دەبنەوە و لە ئاكامی بەسزا نەگەیاندنیان، تاقمە تێکدەرەکان جورئەتی ئەوە پەیدادەكەن لەسەر كارە تیرۆریستیەكانیان بەردەوام بن”.

وتەبێژی پارتی ئاماژەشدەدات، هەموولایەك ئاگاداردەكەینەوە کە بەردەوامیدان بەم شێوە مامەڵەكردنە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی، ئاكامی باشی نابێت و عێراق چەندە ناسەقامگیر و لە هەموو بوارەكاندا توشی ئاڵۆزی و تەنگەژە بووە، ئەم كردەوە “تیرۆریستیانە” زیاتر لە ناسەقامگیری و نائارامی دا نوقمی دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: کارەساتی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان دەرناچێت

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بڵاویکردەوە، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان و بزووتنەوەی…
زیاتر ببینە

لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا تەندروستیی جەلال پەرێشان تێکچوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا  جەلال پەرێشان پەرلەمانتاری پارتی تەندروستی تێكچوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە. ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی…
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ پێشخراوه‌كه‌ى نه‌كرد

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆی پێشبخات و له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندكارانه‌وه‌ گفتوگۆبكات، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بۆ…
Total
0
Share