بەهێزترین پاسپۆرتەکان بۆ ساڵی 2024

بەپێی داتاکانی دامەزراوەی هێنلی بۆ ساڵی 2024 پاسپۆرتی سەنگافورە بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانە.

دامەزراوەی هێنلی بۆ پاسپۆرتە جیهانییەکان کە بارەگاکەی لە لەندەنە، ریزبەندییەکی بۆ بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان لە ساڵی 2024 بڵاوکردووەتەوە کە بەپێی ئەوەش، پاسپۆرتی سەنگافورە بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانە و دەکرێت بۆ 195 وڵات گەشتی پێئەنجام بدەیت بەبێ وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە.

هەر بەپێی ریزبەندییەکە، پاسپۆرتی وڵاتانی ژاپۆن و ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا لە پلەی دووەمدان و دەتوانیت بەبێ فیزا گەشتیان بۆ 192 وڵات پێبکەیت، لەدوای ئەوانیش پاسپۆرتی نەمسا و فینلاند و ئێرلەندا و لۆکسمبۆرگ و هۆڵەندا و کۆریای باشوور و سوید دێن، کە دەتوانیت بەبێ ڤیزا گەشتیان بۆ 191 وڵات پێبکەیت.

سەبارەت بە لاوازترین پاسپۆرتەکانی جیهان، دامەزراوەکە ئاشکرایکردووە، پاسپۆرتی ئەفغانستان لاوازترین پاسپۆرتە و بەبێ ڤیزا دەتوانیت تەنها گەشتی 26 وڵاتی پێبکەیت.

بابەتی پێشتر

هۆكارەكان چین؟<br> تووشبوون بە شێرپەنجە لەنێو گەنجاندا زیادیكردووە

بابەتی دواتر

بەغداد و هەرێم لەسەر کێشەی گرێبەستە نەوتییەکان گەیشتوونەتە رێککەوتنێک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share