لە كیێڤ قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا

هەركەسێك بێتە دەرەوە “مامەڵەی دوژمنی لەگەڵدا دەكرێت”‏

دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا قەدەغەی هاتوچۆیان لە كیێڤ ڕاگەیاند، لە ئێوارەوە دەستپێدەكات تا بەیانی و هەموو جووڵەیەك لە هاوڵاتییان قەدەغە كراوە.

لەگەڵ بەردەوامیی شەڕ و پێكدادانەكان لە دەوروبەر و بەشێك لە ناوچەكانی ناو كیێڤی پایتەخت، دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا بڕیاریاندا قەدەغەی هاتوچۆ ڕابگەیەنن، لە كاتژمێر 5:00ی ئێوارەوە قەدەغەكە دەستپێدەكات تا 8:00ی بەیانی.

سەرۆكی شارەوانیی كیێڤ لە پەیامێكدا قەدەغەی هاتوچۆكەی دووپاتكردەوە، ڕایگەیاند، لەو ماوەیەدا هەركەسێك بێتە دەرەوە “مامەڵەی دوژمنی لەگەڵدا دەكرێت”.

ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ هاوكاتە لەگەڵ قسەیەكی ڤیاچیسلاڤ فۆلۆدین، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕوسیا – دوما، كە گوایە ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا كیێڤی پایتەختی جێهێشتووە و چووە بەرەو شاری لڤیڤ، كە دەكەوێتە خۆرئاوای ئۆكرانیاوە.

بەوتەی فۆلۆدین، زانیارییەكەی لە ئەندامانی پەرلەمانی ئۆكرانیا وەرگرتووە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی لەبارەی هازاردەوە ڕێکدەکەون؟

بابەتی دواتر

لیڤاندۆڤیسکی هەڵوێستی بەرامبەر ڕوسیا ڕاگەیاند: ناتوانم یاریبکەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share