پەیەدە لەبارەی تورکیاوە نامەیەک بۆ ناتۆ دەنێرێت

پارتی یەکێتیی دیموکرات “پەیەدە” لە نامەیەکدا بۆ هاوپەیمانيی باکووری ئەتڵەنتيك “ناتۆ” نووسیویەتی، “هیوادارین بەپێی یاساکانی خۆتان لێپرسینەوە لە تورکیا بکەن لەسەر ئەو کردارانەی بەرامبەر بە ڕۆژئاوای کوردستان دەیاننوێنێت”.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك، لە نامه‌كه‌ى پەیەدە دا بۆ ناتۆ ئاماژە بەوەشکراوە، “تورکیا نەک یاساکانی ناتۆ بەڵکو هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە، لە مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی باکووری سوریا (ڕۆژئاوا) دا”.

پەیەدە داوای لە هەموو هێزە دیموکراتییەکانی جيهان کردووە، پشتگیريی خەڵکی ڕۆژئاوا بکەن، کە بەهۆی “تاوانەکانی تورکیا”وە باری ژیان و گوزەرانیان خراپبووە.

رِاطةيةندراوةكةى پەیەدە ئاماژەی بە گرتنەوەی ئاوی فورات کردووە لەلایەن تورکیاوە، کە بووەتە کێشەیەکی گەورە بۆ ئاوی خواردنەوەی چەندین شار و ناوچە.

لە رِاطةيةندراوةكةى پەیەدە دا ئاماژە بەوەشکراوە، “تورکیا بەهەموو هەوڵێکییەوە دژی خەڵکی ڕۆژئاوا وەستا، کە زانی هیچی پێناکرێت، بەهەموو هێزییەوە پەلاماری ڕۆژئاوای دا، بەبەرچاوی ناتۆوە هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکرد و هیچ لێپرسینەوەیەکیشی لێنەکرا”.

سوپای تورکیا سەرەڕای داگیرکردنی بەشێکی ڕۆژئاوای کوردستان و ئاوارەبوونی دانیشتووانەکەی، ڕۆژانە بۆردومانی گوند و شارەکانی ڕۆژئاوا دەکات و دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکەیەکی هەسەدەیان لە تەلتەمر کردەئامانج.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوایەك ئاراستەی ئەوانە دەكات كە دەیانەوێت لە كۆمسیۆن دابمەزرێن

بابەتی دواتر

بێكاری لە وڵاتانی عەرەبیدا زۆر زیادیكردووە و 14 ملیۆن بێكاری تێپەڕاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share