زەردەشت رەفیق: كاركردن لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی شاری سلێمانی بەردەوامە

بەڕێوەبەری راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی شاری سلێمانی بەردەوامە و لە ئێستادا 60%ی كارەكانی تەواوكراوە.

زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاركردن لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی شاری سلێمانی بەردەوامە و لە ئێستادا 60%ی كارەكانی تەواوكراوە و پڕۆژەكە هەنگاوەی باشی بڕیوە.

وتیشی، ” قیركردن لە پڕۆژەكە بەردەوامە و چەندین یەكتربڕی گەورەی تێدایە كە جێبەجێكراون”.

پێشتریش، ئەبوبەكر تەیب، بەڕێوەبەری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی رایگەیاند، كار بۆ ئەوە دەكرێت ساڵی داهاتوو پڕۆژەكە بخرێتە خزمەتی هاوڵاتییانی شاری سلێمانییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بارەی یاسای چاودێریی نەوجەوانان پەرلەمان وەڵامی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەداتەوە

پەرلەمانتارێکی کوردستان رایگەیاند وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی یەک خاڵی دیارینەکردووە کە کەموکورتی بێت لە یاسای چاودێریی نەوجەوانان.…
Total
0
Share