د. بڕیار رەشید: دەبێت ئەو فەرمانبەرانەی بە هەڵە خانەنشینکراون بگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “دەبێت ئەو فەرمانبەرانەی بە هەڵە خانەنشینکراون بگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان”.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە حکومەتی هەرێم چارەسەرێک بۆ ئەو کەسانە بدۆزێتەوە کە بەر لە تەواوکردنی تەمەنی یاسایی خانەنشینکراون، و دەبێت ئەو کەسانە مافەکانیان وەربگرنەوە کە چەندین رێگە هەیە بۆ ئەو مەبەستە یەکێک لە رێگاکان گەڕانەوەیانە بۆ سەر کارەکانیان و دوای تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین بکرێن نەک لە تەمەنی 59 ساڵی.

وتیشی، “بەپێی یاسای خانەنشینی، هەر فەرمانبەرێک دەتوانێت لە تەمەنی 45 ساڵی و دوای 15 ساڵ خزمەت خۆی داوای خانەنشین بوون بکات، ئەوەی حکومەت بە ناچاری دەیکات دوای تەواوکردنی تەمەنی 60 ساڵییە و خانەنشینبوون پێش ئەو تەمەنە پێچەوانەی یاسایە و دەبێت ئەو فەرمانبەرانەی بەر لەو تەمەنە بە ناچاری خانەنشینکراون قەرەبووبکرێنەوە”.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share