کەیوان فایەق دوای گەیشتنی بە ئیتاڵیا گیانیلەدەستدا

گەنجێکی کورد بە ناوی کەیوان فایەق دوای گەیشتنی بە خاکی ئیتاڵیا لە رێگای کۆچی نایاساییەوە گیانیلەدەستدا.

کەیوان فایەق ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ ژمارەیەک کۆچبەری دیکە بە رێگای ئاوی بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتبوو، دوای گەیشتنی بە خاکی ئەو وڵاتە بەهۆی خراپبوونی دۆخی تەندروستی گەیەندرایە نەخۆشخانە.

بەیانی ئەمڕۆ دوای مانەوەی بۆ چەندین رۆژ لە نەخۆشخانە، کەیوان فایەق لە ئیتاڵیا گیانیلەدەستدا و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان و بەخاک بسپێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کاریگەریی لەسەر نرخ دەبێت؟

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەهۆی بڕیارەکەی عێراقەوە بۆ قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، میوەکان گران دەبن. دوای ئەوەی…
Total
0
Share