هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەقامی سلێمانی – راپەڕین لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی داخراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا شەقامی سلێمانی – راپەڕین لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی سایدی دەرچوون لە ناوشار بەشێوەیەکی کاتی بەهۆی ئەنجامدانی کاری نۆژەنکردنەوە لەشەقامەکە بەربەستکراوە.
ئاشکراشیکرد، شۆفێران دەتوانن رێگای قلیاسان بە ئاڕاستەی باخی بەختیاری و قولەرەیسی بەکاربهێنن.