هێلی کۆپتەرێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کەوتەخوارەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، هێلی کۆپتەرێکی وڵاتەکەی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان کەوتووەتەخوارەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەو هێلی کۆپتەرە هەشت کەسی تێدابووە کە حەوتیان ڕزگارکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لەوانەی لەناو فڕۆکەکەدا بوون بێسەروشوێنە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، هێلی کۆپتەرەکە لە 4ی ئەیلولی 2022 لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان کەوتووەتەخوارەوە بەهۆی دروستبوونی کێشە لە نیشتنەوەیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share