بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە دوێنێ دووشەممەوە گفتوگۆکانی ئەمریکا و عێراق لە واشنتن دەستیانپێکردووەتەوە و خواستی عێراق بۆ کشانەوەی هێزەکان لە دوو مانگی داهاتوودا ئاشکرادەبێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی عێراقییەوە ئاشکرایکردووە، عێراق دەیەوێت لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە دەست بە کشانەوەی هێزەکان بکرێت و لە مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو کۆتایی بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق بێت.
باسیلەوەشکردووە، تا ئێستا رێکەوتن لەبارەی ئەو ویستەی عێراق نەکراوە و لە دانوستانی لوتکەی هەردوولادا لەم هەفتەیەدا دەخرێتەڕوو.