نانسی پیلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و دەنگێکی کاریگەر لە پارتی دیموکراتەوە، پشتیوانی خۆی بۆ کاملا هێرس بۆ کاندیدکردنی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا راگەیاند کە بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.
پیلۆسی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پشتیوانی کاملا هێرس دەکەم بەشێوەیەکی رەسمی و کەسی و سیاسی و ئەو ژنێکی زۆر ئازایە لەناو سیاسەتدا و متمانەی تەواوی بەخۆی هەیە کە دەتوانێت بەرەو سەرکەوتنمان ببات لە هەڵبژاردنەکاندا.
دەشڵێت، “کاملا هێرس هێز و بوێری هەیە وەک داکۆکیکارێک بۆ خێزانە کرێکارەکان و مافەکانی ژنان”.
بەرپرسانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی هێرس و هاوپەیمانەکانی بە سەدان بانگەوازیان کردووە بۆ ئەوەی داوا لە بەشداربووانی کۆنفڕانسی پارتی دیموکرات بکەن لە مانگی داهاتوودا بۆ پشتگیریکردن لە کاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە لە 5ی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت.