كيم دووبارە هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دەكات

لەماوەی هەفتەیەكدا ئەمە دووەم هەڕەشەیە لە سەرۆكەكەی كۆریای باكوورەوە

سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون جارێکی دیکە هەڕەشەی “دەستپێشخەری” لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات بەرامبەر وڵاتانی دوژمن.

ئاژانسی فەرمیی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە کیم جۆنگ ئون ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی پاراستنی “باڵا دەستیی ڕەها”ی سوپای کۆریای باکوور، پێویستە پیونگیانگ توانای ئەوەی هەبێت هەموو هەوڵ و هەڕەشە مەترسیدارەکان بەشێوەیەکی پێشوەختە لەناوببات ئەگەر پێویست بکات.

کیم جۆنگ ئون وتوویەتی، دەبێت پیونگیانگ پەرە بە چەکەکانی خۆی بدات تاوەکو ئەوەندە بەهێزبێت هیچ هێزێک لە جیهاندا نەتوانێت هەراسانی بکات.

پێشتر لە 25ی نیساندا، کیم جۆنگ ئون ڕایگەیاندبوو، کە چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنن ئەگەر بەرژەوەندییە سەرەکییەکانی وڵاتەکەی ڕووبەڕووی هەر مەترسییەک ببێتەوە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە کۆریای باکوور 10 جار تاقیکردنەوەی مووشەکیی ئەنجامداوە، لەناویاندا تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیی کیشوەر بڕ، کە بۆیەکەمجارە لە ساڵی 2017وە ئەو مووشەکە تاقیبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

لیڤاندۆڤیسكی لە یانەی بەرشلۆنە نزیكدەبێتەوە

بابەتی دواتر

پۆچتینۆ لەسەر داهاتووی مباپی پەشیمان بووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share