ئومێد ئەحمەد: رۆژانە 10 بۆ 12 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژانە 10 بۆ 12 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت و دەشڵێت، “خواست لەسەر كارەبای نیشتمانی لەم وەرزەدا زیاترە لە بەرهەمهێنان”.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لەم وەرزە و تاكۆتایی مانگی ئاب و سەرەتای مانگی ئەیلول خواست لەسەر كارەبای نیشتمانی زیاددەكات و لە ئێستادا بەرهەمهێنان 3500 مێگاواتە و خواست سەروو 5500 مێگاواتە.
وتیشی، “لە ئێستادا رۆژانە 10 بۆ 12 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت و لە هەمانكاتدا بڕی ئەو سووتەمەنییەی دابیندەكرێت سنووردارە”.

بابەتی پێشتر

ئومێد خۆشناو: دەستبەسەر ئۆتۆمبێلی بێمۆڵەتدا دەگرین

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و سێ كەسی دیكە برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share