كەشناسیی هەرێم: باران و بەفر دەستپێدەكەنەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەكاتەوە و ئاشكرایدەكات، سبەی باران لە هەندێك ناوچە و بەفر لە هەندێكی دیكە دەستپێدەكاتەوە.

بەشی پێشبینی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بڵاویكردەوە، ئاسمان ئەمڕۆ لە نێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە بە یەك تا دوو پلە بەراورد بە دوێنێ.

دەربارەی كەشوهەوای سبەینێش دەڵێت، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی باران لە باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم و دابارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.

دەشڵێت، لەهەمان كاتدا پلەكانی گەرما بە یەك تا دوو پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ.

هەروەك بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بە پلەی سیلیزی ئاشكراكردووە:
هەولێر : 10
سلێمانی : 7
دهۆک : 10
کەرکوک : 14
هەڵەبجە : 9
زاخۆ : 11
سۆران : 6
گەرمیان : 17

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ: سێ تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی تەکیە دەستگیرکران

سێ تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی تەکیەی کاکەمەند دەستگیرکران. لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر کوشتنی گەنجەکەی تەکیەی…
زیاتر ببینە

زۆرینەی توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان بەهۆی چییەوەیە؟

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوندوتیژیی خێزانی لە سلێمانی، رایگەیاند، زۆرینەی توندوتیژییەکان بەهۆی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوەیە. راز فریا، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share