چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی کەرکوکەوە کۆدەبێتەوە

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لە بارەی شەش پرسەوە دەکەن کە یەکێکیان پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوکە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی عێراق بڵاوکراونەتەوە، ئەم ئێوارەیە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی شەش پرسی هەنوکەیی.

هەر بەپێی زانیارییەکان، پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی دیالە و یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری شارەکە بە رێکەوتن لەنێوان بەدر و هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا، جگە لەوەش کێشە ناوخۆییەکانی کەرکوک و پرسی حکومەتی خۆجێی شارەکە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە پێکدەهێنێت.

بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە لایەنەکانی بەشدار لە راگەیەندراوێکدا ئەنجامی کۆبوونەوەکە ئاشکرابکەن.

 

بابەتی پێشتر

گەنجێك لە سنووری سۆران خنكا

بابەتی دواتر

تیشێرتێکی مارادۆنا بۆ فرۆشتن دانراوە و بەهاکەی نزیکەی ملیۆنێک دۆلارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share