لەبارەی ژمارەی دڵخوازی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە هاتوچۆی هەڵەبجە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، کۆمەڵێک ژمارەی دڵخوازی تابلۆی ئۆتۆمبێل بێڕکابەرن کە ژمارەیان 402 کەسە هەر هاوڵاتییەك کە فۆڕمی داواکاری ئەم ژمارانەی پڕکردوەتەوە لە سبەینێوە لەکاتژمێر ( 9 بۆ 12 )، دەتوانێت سەردانمان بکات.
دەشڵێت، پێویستە لەسەر ئەو هاوڵاتییانە لەماوەی حەوت رۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی تایبەت بەو ژمارە دڵخوازانە.