لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە دهۆک 10 ئەندامی خێزانێک رزگارکران

لەناو باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی لە ماسیکێ ئاگرکەوتەوە و دوو کەس برینداربوون و 10 کەسیش رزگارکران.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک بڵاویکردەوە، کاتژمێر 7:28 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی چوار نهۆمی لە ماسیکێ کەوتەوە و دوای گەیشتنی تیمەکانمان توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت.

ئاشکراشیکرد، خێزانێکی 10 کەسی لەناو باڵەخانەکەدا گیریانخواردبوو، توانرا سەرجەمیان بە سەلامەتی رزگاربکرێن.

باسیلەوەشکرد، لە رووداوەکەدا دوو کەس بە سووکی سووتان و چەند کەسێکی دیکەش تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم لە یەكەم ڕۆژی هاویندا: پێشبینی زۆر دووبارەبوونەوەی شەپۆلەکانی گەرما دەکرێت

کەشناسیی هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما دەبەستێتەوە بە چەندبارەبوونەوەی شەپۆلەكانی گەرماوە، “بەڵام تائێستا پلەکانی گەرما بەراورد بە…
Total
0
Share