ئەمڕۆ ژمارەیەك لە چالاكوانانی دەستگیركراوی بادینان ئازاد دەكرێن

ئەمڕۆ ژمارەیەك لە چالاكوانانی دەستگیركراوی بادینان ئازاد دەكرێن، شیروان شیروانی و هاوڕێكانی كە پێنج كەسن تێدا نییە و مانگرتنیان نەشكاندووە.

بەشدار حەسەن، ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئەمڕۆ ژمارەیەك لە چالاكوانانی دەستگیركراوی بادینان كە دوێنێ پەنجەمۆریان لێوەرگیراوە ئازاد دەكرێن.

وتیشی، 40 لە دەستگیركراون مانگرتنیان شكاندووە، كە ئەوانیش ماوەی سێ بۆ شەش ساڵە دەستگیركراون و بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشیی كۆمەڵایەتیی دەستگیركراون.

ڕوونیشیكردەوە، دەستگیركراوەكان 30 كەسیان

خەڵكی بادینان و دەوربەورین و 10 دەستگیركراوەكەی دیكە خەڵكی هەولێرن.

بەوتەی ئەو پارێزەرە، ئەو كەسانە ئازادكردنی بەمەرجیان بۆ دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، ئەو كەسانەشی مانگرتنیان شكاندووە شیروان شیروانی و هاوڕێكانی كە پێنج كەسن تێدا نییە و مانگرتنیان نەشكاندووە.

بابەتی پێشتر

گەورە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە کەرکوک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

كلۆپ لە ئاستی لیڤەرپوڵ ڕازی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share