تەنانەت ئەگەر سەرکەوتووشبێت.. نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری زیانی شاراوەیان هەیە

زانایانی دەروونناسی و نەشتەرکاران هۆشداریدەدەن لەوەی، بەشێکی زۆر لەوانەی نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ یەکێک لە ئەندامەکانی جەستەیان دەکەن هیچ زانیاری و هۆشیارییەکیان سەبارەت بە زیانە لاوەکییە جەستەی، دەروونی و ڕۆشنبیرییەکانی ئەو نەشتەرگەرییانە نییە، ئەمەش دواتر کەسەکە ڕووبەڕووی هەندێک دۆخ دەکاتەوە کە ئامادەنەبووە بۆی.

بەپێی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ نەشتەرگەریی جوانکاری، کەسێک کە نەشتەرگەریی جوانکاری دەکات تووشی سەرسوڕمان دەبێت کە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ئەندامێک گۆرانکاری لە ئەندامەکانی دیکەشدا دروستدەکات، بۆنمونە کەسێک کە نەشتەرگەریی لابردنی چەوری دەکات لە دەوری گەدەی دواتر دەبینێت چەورییەکانی ناوچەکانی دیکەی زیاتر دەرکەوتوون وەک لاتەنیشتەکان، بەشی سەرەوەی پشت، یان بەکارهێنانی بۆتۆکس بۆ ئیفلیجکردنی بەشێک لە ماسولکەکانی ڕوخسار وادەکات جوڵەی ئەو ماسولکانە لە بەشێکی دیکە ماسولکەکانی روخساردا دەربکەوێت و ئەمەش شێوازێکی دەرکەوتنی جیاواز دەدات بە ڕوخساری کەسەکە.

کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ نەشتەرگەریی جوانکاری هۆشداریدەدات لەوەی ئەوانەی نەشتەرگەریی جوانکاری دەکەن پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی تایبەت بکەن و لەزانیارییەکان ئاگاداربکرێنەوە، لەزۆرینەی کاتەکاندا ژنان نەشتەرگەریی ئەنجامدەدەن تاوەکو شێوەی دەرکەوتنیان جوانتر و ڕێکتربێت لەکاتێکدا ڕێککردنەوەی ئەندامێک زیانی بۆ ئەندامەکانی نزیکی هەیە، سەرەڕای ئەوەی لەڕووی دەروونییەوە کەسێک کە جوانکاری دەکات هەمیشە هەست بە نائارامی و دوودڵی دەکات.

سەرەرای ئەوەش کۆمەڵەکە باس لەوەدەکات هەر نەشتەرگەرییەکی جوانکاری هاوشێوەی سەرجەم نەشتەرگەرییەکانی دیکە فشارێکی زۆر گەورە بۆسەر جەستە دروستدەکات بەبێ جیاوازی لە زیانە لاوەکییە تەندروستییەکانی و ئاستی مەترسییەکانی.

بابەتی پێشتر

دوایین زانیاری لەبارەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران

بابەتی دواتر

پترۆدۆلار كۆتاییدێت و پترۆیوان جێیدەگرێتەوە؟<br>سعودیە دەیەوێت نەوت بە یوان بە چین بفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share