ئەمریکا ڕەزامەندی دا لەسەر وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسین بۆ هەموو پێگەیشتووان

دەسەڵاتی تەندروستیی ئەمریکا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بۆ هەموو ئەوانەی لە تەمەنی پێگەیشتووییدان بەو مەرجەی هەردوو ژەمەکەی دیکەی ڤاکسینەکە ماوەی شەش مانگیان بەسەردا تێپەڕیبێت.

پێشتر دەسەڵاتی تەندروستیی ئەمریکا ڕەزامەندی دابوو لەسەر وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکەی فایزەر-مۆدێرنا بۆ ئەوانەی تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵەوەیە.

دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) دوێنێ هەینی ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکە لەلایەن سەرجەم پێگەیشتووانەوە بەمەرجێک دوو ژەمی تەواوی ڤاکسینەکەیان بەر لە شەش مانگ وەرگرتبێت.

FDA ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا، چوونە نەخۆشخانە و گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە کەمدەکاتەوە.

ستیڤان پانسێڵ سەرۆکی کۆمپانیای مۆدێرنا ڕایگەیاند، “ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە بەرەو وەرزی زستان دەڕۆین و ڕووبەڕووی شەپۆلی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبینەوە و لەم ڕێگەیەوە دەتوانین حاڵەتەکانی چوونە نەخۆشخانەکان کەمبکەینەوە”.

هەروەها ئاژانسەکە ڕێگەی داوە بەوانەی تەمەنیان لەسەرووی 65 ساڵەوەیە یان ئەوانەی سەرووی 18 ساڵن و مەترسیی زیاتری تووشبوونیان لەسەرە، ژەمی سێیەمی ڤاکسین وەربگرن.

بابەتی پێشتر

ئێران لە كەنداو دەستیگرت بەسەر كەشتییەكی بیانیدا

بابەتی دواتر

بەڵگەکانی بەکارهێنانی کیمیایی لەلایەن توركیاوە ڕەوانەی ناوەندە جیهانییەكان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزیری تەندروستی: ئۆمیكرۆن تۆمارنەكراوە، بەڵام چەند هەفتەی داهاتوو ‏دەگاتە هەرێم

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەبێت، هەرچەندە جەختدەکاتەوە بەپێی…
Total
0
Share