جەبار گۆران: بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و دەشڵێت، “پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رێوشوێنێكی نوێ دەگرێتەبەر”.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق سەردانی ئەمریكای كردووە كە داوادەكات رێوشوێنەكان بۆ حەواڵەی دەرەكی لە عێراقەوە ئاسانكاری تێدا بكرێت.

وتیشی،” لە ماوەی رابردوودا حكومەتی عێراق بڕیاریدا ئەو پلاتفۆڕمەی بۆ پێدانی دۆلار پەیڕەودەكرا رابگیرێت و راستەوخۆ لە رێگای بانكەكانەوە حەواڵەی دەرەكی بكرێت و ئەوەش لۆدێكی زۆری لەسەر چەند بانكێك دروستكردووە و کاریگەری لەسەر حەواڵەی دەرەکی کردووە.

بابەتی پێشتر

رەوەند مەلا مەحمود: پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتییە

بابەتی دواتر

د. ئومێد عەلی: تائێستا كلینیكی خۆم نەبووە و لە هیچ نەخۆشخانەیەكی تایبەت كارم نەكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای تێهەڵچوونەوە دەربارەی دەستگیركردنی جەمال عەبدوڵا روونكردنەوە دەدات

سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵا دەدات و دۆسیەی تۆمەتەكەشی ئاشكرادەكات. سەرۆکایەتیی دادگای…
Total
0
Share