ئاگری كارگەكەی تانجەرۆ كۆنتڕۆڵكرا

ئەو ئاگرەی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كارگەیەكی سنووری تانجەرۆ كەوتەوە بەرگریی شارستانیی كۆنتڕۆڵكردنی رادەگەیەنێت.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای ئەوەی ئاگاداركرانەوە دەربارەی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە كارگەیەكی كبریت، سەرجەم تیمەكانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەمێك پێش ئێستا كۆنتڕۆڵكرا.

وتیشی، “لەئێستادا سەرقاڵی معالەجەكردنی شوێنی رووداوەكەن”.

وەك بەرگریی شارستانی دواتر لێكۆڵینەوە دەكەن تا بزانن كارگەكە مۆڵەتی هەیە یان نا، هەروەها لێكۆڵینەوە دەكەن سەبارەت بە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە، ئارام عەلی وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، ماددەكە لە ئەگەری نزیكبوونەوە لێی زیانی بۆ تەندروستی هەیە.

بابەتی پێشتر

خستنەڕووی دۆلاری کاشی بانکی ناوەندی کەمە و دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بازرگانیی عێراق: زۆرترین بڕی گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە لە مێژووی عێراقدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچێکی تری ئێزدی ڕزگارکرا

بەرپرسی نوسینگەی ڕفێندراوانی دەستی داعش ڕایگه‌یاند، كچێكى تری ئێزدى كه‌ ڕفێندراوى ده‌ستى داعش بوو له‌ كه‌مپی هۆل ده‌ستنیشانكراوه‌…
Total
0
Share