وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی تەمەنی خانەنشینییەوە بڕیاری کۆتایی دا

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، تەمەنی 60 ساڵ، وەک تەمەنی یاسایی بۆ خانەنشینی دیاریکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشی یاسایی وەزارەتی دارایی عێراق فەرمانێکی وەزاریی سەبارەت بە گەیشتن بە تەمەنی خانەنشینیی یاسایی بڵاوکردەوە.

لە فەرمانەکەدا ئەوە هاتووە، تەمەنی 60 ساڵ تەمەنی خانەنشینیی یاساییە، بەبێ گوێدانە ماوەی خزمەت.

جەخت لەوەش کراوەتەوە، ئەو فەرمانبەرەی خانەنشین دەبێت، دوای کۆتا رۆژی تەمەنی 60 ساڵی، خانەنشینییەکە دەیگرێتەوە.

هەر لە نووسراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەگەر فەرمانبەرێک لەدایکبووی 1965/5/1 بێت، ئەوا لە 2025/5/1 خانەنشین دەبیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی هەوڵی تیرۆركردنی پەرلەمانتارێك و ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە

باسم خەشان پەرلەمانتاری عێراق و فائیق شێخ عەلی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێن هەوڵی تیرۆركردنیان دراوە، یەكێكیان چەكدارەكانی…
Total
0
Share