ئەو کێشە تەکنیکییەی رۆژی هەینی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد هێشتا کاریگەرییەکانی درێژەیان هەیە

هەڵەیەک کە لەبەرنامەی CrowdStrike روویداوە، بووە هۆی کێشەیەک لە کارپێکردنی سیستمی مایکرۆسۆفت، بەوهۆیەوە زیانێکی زۆر گەیشت بە هەموو کارانەی لەڕێگەیەوە ئەنجامدەدران لەسەر ئاستی جیهان.

فڕۆکەخانەکان، سیستمی پەخشی تەلەفزیۆنی، بانکەکان، نەخۆشخانەی چەند وڵاتێک و بۆرسەی چەند وڵاتێک بەتەواوی لەکارکەوتن، بە گەورەترین کێشەی تەکنیکی لە جیهاندا هەژمارکرا.

زۆرینەی گەشتە فڕۆکەوانییەکان دواکەوتن، بەهۆیەوە گواستنەوەی جیهانی تووشی گرفت بووە، بەشێک لە کۆمپانیاکان ناچاربوون، پشت بە گواستنەوەی دەریایی ببەستنەوە.

کۆمپانیای فێدێکس کە کۆمپانیایەکی جیهانی بواری گواستنەوەی کاڵا و شمەکە، رایگەیاند، پلانی فریاگوزاری چالاککردووە بەڵام نەشیشاردەوە، دواکەوتنی گەیاندنی پاکێجەکان ئەگەری هەیە.

بابەتی پێشتر

عێراق.. لە مانگی حوزەیراندا زیاتر لە 23 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراون

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی مووچەی مانگی تەمموز رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share