کۆمسیۆن ژمارەی ئەو حزب و هاوپەیمانێتییانەی ئاشکراکرد کە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 13 حزب و دوو هاوپەیمانی بەشداریی دەکەن.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، دوو هاوپەیمانی و 13 حزب و 19 کاندیدی تاک لە پێکهاتەی مەسیحی و 20 کاندید لە پێکهاتەی تورکمان و 85 کەسی سەربەخۆ خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی لیستی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان گەیشتووەتە 139 لیست.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا لە رێگای لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە لێکۆڵینەوە لە کاندیدەکان دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت تا چ ئاستێک شیاویان بۆ کاندیدبوون هەیە، دوای کۆتاییهاتنی ئەو پرۆسەیە لە نیوەی یەکەمی مانگی ئاب، تیروپشک بۆ ژمارەی لیستی کاندیدەکان دەکەین.

بابەتی پێشتر

بە تەمەنترین دار زەیتوونی جیهان

بابەتی دواتر

لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share